کەشناسی: سبەینێ تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینء لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەندێک جار ئاسمان دەگۆرێت بۆ پەڵەهەور، پلەی گەرمیش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور، ئەگەری بارینی تاوەبارانێکی کورتخایەن هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای…
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش،…
Total
0
Share