گوڵاڵە سدیق: بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە کاڵاکان هاوردە بکەن

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گرفتی بۆ بەشێک لە بازرگانەکان دروستکردووە و نرخی کەلوپەلی لە ناوخۆ بەرزکردووەتەوە. شارەزایەکی دارایی و بانکیش دەڵێت، ئەو بازرگانانە دەتوانن لە ڕێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە کاڵاکان هاوردەبکەن بۆ ئەوەی سودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت.

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەو پێیە لە ڕێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە، بڕی ڕاستەقینەی گومرگەکە لەسەر کاڵاکە وەردەگیرێت، ئەمە وایکردووە کە کاڵاکە بە گران لەسەر بازرگانەکە بوەستێت، نەک ئەوەی نرخی دۆلار گرانببێت. بەپێچەوانەوە جاران کە بە دەستیی ئەو گومرگە وەردەگیرا، دەرفەتی ئەوە هەبوو کە گومرگێکی کەمتر بدات لە پێناو هاوردەکردنی کاڵاکەی.

ئێستا بەهۆی سیستمی ئەسیکۆداوە ئەو بڕە پارەیەی وەک گومرگ لەسەر کاڵاکە دیاریکراوە، لە هەژماری بانکیی بازرگانەکە دادەشكێنرێت، ئەمە وادەکات نرخی کاڵاکە لەسەر بازرگانەکە زۆر بوەستێت. ئەو بازرگانانەشی کە لە سیستمەکەدا خۆیان تۆمارنەکردووە، ناچار پەنا بۆ بازاڕە هاوتەریبەکان ببەن بۆ دەستخستنی دۆلار بۆ حەواڵەکانیان، ئەمەش خواست لەسەر دۆلار بەرزدەکاتەوە و نرخەکەی بەرامبەر بە دینار زیاددەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share