دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێرانییەکان باشترە کردەوەکەیان بە خێرایی چاک بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئەو مەرجانەی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەو میدیایانەی هەواڵی ساختە بڵاودەکەنەوە دزەیان پێکراوە، پەیوەندیی بەو مەرجانەوە نییە کە بە نووسراو لەسەری ڕێکدەکەوین.
وتیشی، ئێرانییەکان نە دەستپاکن، نە نیەتیان پاکە بەرامبەر بە هیچ وڵاتێک.
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی هیندستان لەکاتی دەرچوونیان لە گەرووی هورمز پووچەڵکرایەوە و جێگەی قبوڵکردن نییە.