قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا چۆن دەبێت؟

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە عێراق دەستپێبکات و لەم قۆناغەشدا چەند ڕێکارێک دەگیرێتەبەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، لە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدادا، سەرجەم کاروباری بازرگانان لە یەک پەنجەرەوە ڕاییدەکرێن و کۆی پڕۆسەی گومرگ و چاودێرییش دەکرێنە ئەلیکترۆنی.

بۆ ئەوەی ڕوونتر بین، لێرەدا قۆناغەکانتان بە کورتی بۆ ڕووندەکەینەوە:

قۆناغی یەکەم: دانانی نوێترین تەکنەلۆجیای چاودێری، تایبەت بە ڕاییکردن و چاودێریی گومرگی.

قۆناغی دووەم: فراوانکردنی چاودێریی ئەلیکترۆنی و ڕاییکردنی سەرجەم کاروبارەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی.

قۆناغی سێیەم: پێشکەشکردنی سەرجەم داتاکانی بازرگانان لە یەک پەنجەرەوە و هاوکات پەسەندکردنیان. (لەم قۆناغەدا کۆی پڕۆسەی چاودێریی ئەلیکترۆنی دەبێت و کەمترین دەستی مرۆڤی تێدادەبێت)، لەم بارەیەوە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە کەمترین یاری بە نرخەکان بکرێت و داهاتیش زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مێتا لە ڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک لەڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە، بەهۆی تۆمارکردنی خراپترین دابەزینی مانگانە لەپشکەکانیدا. بەپێی ئاژانسی…
Total
0
Share