هاتوچۆی هەڵەبجە: ڕێگەی خورماڵ بۆ ئەحمەد ئاوا دادەخرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، بەهۆی گەڕان بۆ تەرمی کچەگەشتیارەکە، ڕێگەی خورماڵ بۆ ئەحمەد ئاوا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، سبەینێ هاتوچۆی ڕێگەی خورماڵ بۆ ئەحمەد ئاوا بە ڕووی ئۆتۆمۆبێل، گەشتیار و هاوڵاتییانی ناوچەکەش، دادەخرێت.

دەشڵێت، ڕێگەکە بەهۆی گەڕان بە دوای تـ.ـەرمی گەشتیارێک  کە لە خوار سەرچاوەوە کەوتوەتە ئاو و خنکاوە، دادەخرێت، داوا لە هەموو کەس و لایەک دەکەین هاوکاربن نەچنە ناوچەکە.

دوێنێ کچەگەشتیارێکی بە نەتەوە عەرەب کەوتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵمەوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share