بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: چەندین ساڵە پڕۆژەیەکی هەڵهێنانی پەنجەماسی لەکارکەوتووە و چارەسەرنەکراوە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توانایەکی زۆر باشمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی، بەڵام یارمەتی نادرێین.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، لە گوندی قەمچوغەی سەر بە قەزای دووکان پڕۆژەیەکی هەڵهێنەری پەنجەماسیمان هەیە کە حکومییە، بەڵام لەکارکەوتووە، پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی ئامێرەکانە.

وتیشی، هەموو ساڵێک پارەی بۆ تەرخاندەکرێت و سەرجەم ڕێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەکرێت، تاوەکو چاک بکرێتەوە، بەڵام پارەکەی بۆ خەرجناکرێت، ئەگینا لە سنووری سلێمانی توانایەکی زۆر باشمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share