شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری دابەشدەکرێت

رۆژی دووشەممەی داهاتوو، شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 20ی کانوونی دووەمی 2024، لەڕێگەی لیژنەی دابەشکردنی مووچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، دەستدەکرێت بە پێدانی مووچە و میوانداری بەشداربوونی خولەکان بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.

دەشڵێت، مووچەی مانگێک بریتییە لە 250 هەزار دینار لەگەڵ دوو هەزار دینار دینار وەک رسوماتی لێبڕین دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و 80 هەزار دینار شایستەی بەشداریکردنی هەشت رۆژی خولی راهێنان دابەشدەکرێت.

ئاماری سلێمانی باس لەوەشدەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکان، دەبێت کەسی وەرگر ئەم بەڵگانەی لای خوارەوە بهێنێت:

1- ئەستۆپاکیی پێدانەوەی تابلێت.

2- کۆپیی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.

ئەوەش دەڵێت، کەسی وەرگر دەبێت خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی شایستەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ورده‌كاریی حساباتی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌ زاری وته‌بێژی كازمییه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له‌ داهاتی…
Total
0
Share