کامێرای تیژڕۆیی لەسەر ڕێگەی کفری – کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

کارکردنی سیستمی کامێراکانی چاودێریی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان ڕێگەی کفری – کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، سیستمی کامێراکانی چاودێریی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان ڕێگەی کفری –
کەلار کەوتنەکار.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتن 16 کامێرای تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ دانراون و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.

هاوکات ئاگاداری شۆفێرانی کرد، کە لەمڕۆوە کامێراکان سەرپێچییەکان تۆماردەکەن و وتی، “داوامان وایە پابەندی ڕێنماییەکان بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم،…
Total
0
Share