لە رەمەزاندا چۆن کۆنتڕۆڵی کێشی لەشمان بکەین؟

راهێنەرێکی لەشجوانی، کۆمەڵێک رێنمایی بۆ هاوسەنگڕاگرتنی کێشی لەش لە رەمەزاندا دەخاتەڕوو.

شاڵاو سەرکەوت، راهێنەری لەشجوانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزکردنەوە یان دابەزاندنی کێش پەیوەندی بەو کالۆرییەوە هەیە کە ئێمە لە شەو و رۆژدا وەریدەگرین.

وتیشی، ئەو کەسانەی بەڕۆژوون نابێت بە خواردنێک بیشکێنن کە کالۆرییەکی زۆری تێدابێت، بەڵکو دەبێت لە بەربانگەوە تاوەکو پارشێو چەند ژەمێکی بچووکی خواردنیان هەبێت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت شیرینیی زۆر بخۆین تاوەکو جەستەیەکی تەندروست و رێکمان هەبێت.

لەبارەی زیادکردنی کێشەوە، ئەو راهێنەرە وتی، جۆرە کێش سەرخستنێک هەیە سۆمۆکان پەیڕەوی دەکەن کە چەند کاتژمێرێک بەڕۆژوو دەبن و بە خواردنی قورس دەیشکێنن و دواتر پرۆسەکە دووبارە دەکەنەوە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشیان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێكاریی یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو ئامێرانەی كە چیمەنتۆ دەگوازنەوە (خەباتەی مەركەزی) هۆشداری بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی…
Total
0
Share