سبەینێ بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، کۆڕبەندی ئابوریی دێلإی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگترین ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە هۆڵی فاوندەیشن، لە کارگەی کەلتووری لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژانی 6 و 7ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، کەسایەتییە باڵاکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان تیایدا بەشداردەبن، تیایدا دیالۆگ لەبارەی گرنگترین ئاڵنگارییە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکە دەکەن.
ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکە ئاشکرایانکرد، دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئاماده‌ی كۆڕبه‌ندی دێڵفی دەبن، بریتین له نزار ئامێدی سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یۆنان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رۆمانیا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی بولگاریا.