(ڤیدیۆ) گاتوسۆ بە بردنەوەی لە یوڤی پێگەی خۆیی و یانەکەیی پاراست

بە بردنەوەی ناپۆلی لە یوڤانتۆس، گاتوسۆ توانی پارێزگاری لە پێگەکەی بکات

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی بردنەوەی بەرانبەر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری یانەی یوڤانتۆسی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی گاتوسۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 31 لەلایەن لۆرینزۆ ئینسینیەوە بە لێدانی سزا تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی کریستیانۆ و هاوەڵانی هەوڵی بێوچانیاندا لە کۆتا ساتەکاندا گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکە تۆماربکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بەهەمان ئەنجام (1-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 40 و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، لە بەرامبەردا بیانکۆنێری بە 42 خالەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو.

ڕوبەڕوبوونەوەکە بۆ جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری ناپۆلی پێگەیەکی گرنگی هەبوو، بەوپێیەی زۆرینەی میدیاکانی ئیتاڵیا پێیان وابوو لە ئەگەری شکستهێناندا لە پێگەکەی دووردەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 2-2 هۆفنهایم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share