ئاگرەکەی سنووری قەرەداغ کۆنترۆڵکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگرەکەی سنووری قەرەداغ کۆنترۆڵکرا و بکەری ڕووداوەکەش دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی زانیاری بەردەستبوو لە بوونی ئاگرێک لە سنووری گوندی (تەنگی سەر)ـی سەر بە قەزای قەرەداغ دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تەواوی ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەکە بووە هۆی سووتانی نزیكەی 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستكرا بە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و لە ئەنجامدا، توانرا بکەری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاهیر خەلیلی مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو تاهیری خەلیلی کرد و رایگەیاند، کۆچی…
Total
0
Share