کەشناسیی هەرێم: باران و خۆڵ پێکەوە دەبارێن

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک خۆڵ و باران پێکەوە دەبارێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ لە کەشدا و ئەگەری بارینی نمەبارێنێکی کەم بە تێکەڵی لەگەڵ خۆڵ لە ناوچەی جیاجیا هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور ئەگەری بارانبارین زیاترە ، پلەی گەرمی بە نزیکی 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ نزمتردەبێت.

باس لەوەشدەکات، “سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێت،  لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ لە کەشدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە”.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share