قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا قەزاو ناحییەکانیش وەبەرهێنانیان تێدادەکرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی ڕاپەڕین بە ڕەسمی دەستی بەکارەکانی کرد.” هەروەها وتیشی، “سوپاسی حکومەتی بەریتانیا دەکەین کە پاڵپشت و بەشدارە لەم پڕۆژەیەدا.”

وتیشی، “ئەم دەزگایە مۆدێلێکی نوێیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری. چیتر بەس شارە گەورەکان سەنتەرێک نابن بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بەڵکوو هەموو قەزا و ناحییەکان بەپێی تایبەتمەندیی خۆیان گرنگییان پێ دەدەرێت و وەبەرهێنانیان تێدا دەکرێت.”

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، “لە ڕاپەڕینەوە دەستمانپێکرد و هەموو ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: بیریانچووەتەوە دوای هەڵبژاردن دەبێت سەنەویی پڕۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەرێم

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، بیریانچووەتەوە دوای 11ـی 11ـی 2025، دەبێت سەنەوی و موڵکداریی پڕۆژەکان بگێڕنەوە…
Total
0
Share