وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون شوێنی سێ یەکەمەکان ناگرنەوە

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون شوێنی سێ یەکەمەکان ناگرنەوە و سێ یەکەمەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ داهاتووی زانکۆکان هەیە.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون شوێنی هیچ یەکێک لە سێ یەکەمەکان ناگرنەوە، گرێبەستەکان پێشتر وانەبێژبوون، هەیانە 15 ساڵە وانەبێژ یان گرێبەست بووە بۆیە مافی خۆیانە.

وتیشی، دەمەوێت دڵنیایی بە سێ یەکەمەکان بدەم کە هیچ کەسێک شوێنی ئەوان ناگرێتەوە، چونکە ئێمە ئەوانمان بۆ نوێکردنەوەی زانکۆکان پێویستە، ئەوانمان پێویستە تاوەکو لە داهاتوو ببنە خاوەنی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی لەسەر ئێمە بووبێت وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجاممانداوە، ئەوەی ماوەتەوە کار و ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی ڕاژەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت و دەڵێت، دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە…
Total
0
Share