لە ناوەندەكانی خوێندنی ئەم سنوورە كرایە پشوو

پەروەردەی شارەزوور، بڕیاریدا سبەی لە ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پەروەردەكەدا بكاتە پشوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزای شارەزوور كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناسەقامگیریی كەشوهەواوە و لەبەر سەلامەتیی گیانی خوێندكاران بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشوو.

هەر لە راگەیەندراكەدا هاتووە، تاقیكردنەوەی بەرایی (تمهیدی) پۆلی 12 لە كاتی خۆی ئەنجامدەدرێت و نابێتە پشوو و رۆژی سێشەممە دەوام ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share