باڵەخانەیەكی مێژوویی بە تێچووی 400 هەزار دۆلار گوازرایەوە

خانووەكە بە شەقامەكانی سان فرانسیسكۆدا تێپەڕدەبێت

ئامێرێكی تایبەتمەند، خانوویەكی دوو قاتی لە شوێنە بنەڕەتییەكەیەوە بۆ شەقامێكی دیكە گواستەوە، پاش تێپەڕبوونی 139 ساڵ بەسەر مانەوەی لە ناونیشانی یەكەمیدا (807- شەقامی فرانكلین) لە ویلایەتی سان فرانسیسكۆی ئەمریكی.

خانووەكە، بە شمەكەكانی ناویەوە خرایە سەر بارهەڵگرێكی تایبەت و گوازرایەوە بۆ شوێنە نوێیەكەی كە شەش شەقام لە شوێنەكەی پێشوویەوە دورە. بەدرێژایی ئەو ماوەیەش خەڵكی بۆ بینین و وێنەگرتنی ڕیزیان بەستبوو، لەكاتێكدا خانووەكە بەخێرایی یەك میل لە كاتژمێرێكدا دەگوازرایەوە بۆ ناونیشانە نوێیەكەی (635- شەقامی ڤۆلتۆن).

ڕۆژنامەی (سان فرانسیسكۆ كرۆنیكل) بڵاویكردەوە، پڕۆسەی گواستنەوەكە بۆ چەند ساڵێك لە قۆناغی پلانداناندا بووە، هەروەك فیل جۆی، بەرپرس لە پڕۆسەی گواستنەوەكە بە ڕۆژنامەكەی وتووە، “بۆ ئەنجامدانی كارەكە پێویستیان بەوەبووە ڕەزامەندی زیاتر لە 15 ئاژانسی شارەكە وەربگرن”.

ئەوەشی وت، هەنگاوەكە تاڕادەیەك دژوار بووە، بەهۆی ئەوەی بەشی یەكەمی گواستنەوەكە پێویستی بە چوونە ژێر ئەساس بووە بووە كە “دژواربووە بۆ خانووەكە”.

بەدرێژایی ڕێگاكەش بەرەو شوێنی نوێ، بەربەست و ئاگاداركردنەوە بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل و، بڕینی هەندێك لە چڵی دارەكان پێویست بووە.

وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (كرۆنیكل) بڵاویكردەوە تیم براون، خاوەنی خانووەكە، كە لە شەش ژووری نوستن پێكدێت، كاربەدەستە لە سان فڕانسیسكۆ، نزیكەی 400 هەزار دۆلار وەك باج و خەرجی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو شاكارە ئەندازەییە مێژووییە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤیكتۆریی بەریتانیا.

س: ئەسۆشیەتید پرێس + RT

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەك كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغداد كەوتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share