نزیکەی 3 ملیۆن هەنگ لە شەوێکدا مردوون؛ هۆکارەکەی ئاشکراکرا

لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، نزیکەی 3 ملیۆن هەنگ لە یەکێک لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی هەنگ لە کالیفۆرنیا لە شەوێکدا مردن و شارەزایان ئێستا هۆکارێکی نهێنی مردنی بەکۆمەڵی هەنگەکانی ئاشکرا کردووە.

هەنگەوانێک لە باکووری سان دیێگۆی ئەمریکا تووشی شۆک بوو کاتێک بینی کۆمەڵێک هەنگی لەناکاو مردارببوونەوە و هەندێکی دیکەشیان تووشی حاڵەتی خولگەی مەرگ ببوون و بەردەوام بە چواردەوری خۆیاندا دەخولانەوە.

ئەمەش بووە بابەتی لێکۆڵینەووە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکییەوە و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی مردنی هەنگەکان بەهۆی ژەهری مێرووەوە بووە، کە بەکارهێنانی لە ژینگەی کراوەدا قەدەغەکراوە.

تا ئێستا نازانرێت هەنگەکان چۆن ئەو ماددە کیمیاییە ژەهراویەیان خواردووە، بەڵام کارمەندانی لێکۆڵەر، گومانیان لە کارێکی خراپ هەبووە بەهۆی نەبوونی کێڵگە و باخچەی میوە لە ناوچەکەدا کە ئەو ژەهرە بەکاردەهێنن.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ئەنجامەکانی خۆی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، قڕکەری “فیپرۆنیل” هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هەنگانە بووە.

فیپرۆنیل یەکێکە لە مێرووکوژەکان کە سیستەمی دەماری ناوەندی مێرووەکە تێکدەدات، بەکارهێنانی لە کشتوکاڵ و لە بواری باخداریشدا قەدەغەیە، قڕکەرەکە ژەهراوی دەبێت بۆ مرۆڤ، دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە و سکچوون و رشانەوە و سەرئێشە و ئازاری سک و سەرگێژخواردن.

بابەتی پێشتر

گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكلانەكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share