پارەی زیادەی گەنم دەدرێت بە جوتیاران

كازمی فەرمانیكرد 100 هەزار دینار زیاتر بۆ هەر تۆنێك گەنم بدرێت بە جوتیاران و پارەی گەنمی ساڵی ڕابردووش دابەشدەكرێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكردووە ئەو پارە زیادەیەی بۆ گەنم بڕیاری لەبارەوە دراوە، بەزووترین كات بدرێت بە جوتیاران.

محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند، بڕیاردرابوو 100 هەزار دینار زیاتر بۆ هەر تۆنێك گەنم بدرێت بە جوتیاران، سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە ئەو پارەیە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بدرێت بە جوتیاران.

وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، پارەی ساڵی 2021ی گەنمی جوتیاران كە هێشتا نەدراوە، بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بە زووترین كات دابەشدەكرێت و بڕەكەی 605 ملیار دینارە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدابوو تۆنێك گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 750 هەزار دینار بكڕێت، دواتر حكومەت 100 هەزار دیناری بۆ هەر تۆنێك زیادكرد و بڕیاریدا ئەمساڵ نرخی تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
Total
0
Share