مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چارەسەری بەپەلە بۆ گرفتە ناوخۆییەكان دووپاتدەكاتەوە

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییەكان و دیاریكردنی ڕێوشوێنی دروست دووپاتدەكاتەوە، بەشێوەیەك ئارامیی هەرێمی كوردستان و سلێمانی پارێزراوبێت.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەكێتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەكتەبی سیاسیی حزبەكە لە سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و هەڵبژاردنەکان تاوتوێکران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “وێڕای گفتوگۆ لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاریکردنی ڕێوشوێنی دروست بۆیان، لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمیی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە، تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو هەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، کە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا”.

مەکتەبی سیاسی، مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی ڕاسپاردووە، “هاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان، پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی هەڵبژاردن بن، کە ئەرکی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردندا.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، “سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی ڕوون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و  لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە، کە هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و ڕێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام”.

بابەتی پێشتر

سیانی ڕیاڵ و یەکێکی یوڤی لەلایەن میلانەوە کراونەتە ئامانج

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان تۆمەتی بوونە ڕێڕەوی تیرۆریستان ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
4
Share