بەپێی ئامارەکان، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بۆ 15% بەرزبووەوە، شارەزایەکی دارایی و ئابوریش دەڵێت، ئەو زیادبوونە دەبێتە هۆی ئەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا زیادبکات.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەگەر بەغداد ئەو 15%ی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم هەژمار بکات و ئەوە بکات بە بنەما بۆ بەشە بودجەکەی، بەڵام خەرجیی حاکیمەی لێدەربکات ئەوە بڕێکی کەمتر بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە”.
دەشڵێت، “بەڵام ئەگەر بەغداد ئەو بودجەیە لەسەر ئەو رێژەیەی ژمارەی دانیشتووان بەتەواوی وەکو پشکی هەرێم بنێرێت بەبێ لێدەرکردنی خەرجیی حاکیمە، ئەو کاتە پشکی هەرێم لە بەدجەی عێراقدا زیاددەکات”.
رۆژی 24ی شوباتی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامی بنەڕەتیى سەرژمێریی گشتی ئاشكراكرد و رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان شەش ملیۆن و 503 هەزار کەسە.
بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 3% بەرزبووەوە، ئێستا دانیشتووانی هەرێم 15% دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن.