دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكەوە برینداربوون

هەورەبروسكە لە بارەگایەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای مامەڕووتی شارۆچكەی قەسرێ دەدات و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداردەبن.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و لە ئاكامیدا دوو پێشمەرگەكە بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك لەهۆش خۆیان چوون.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی باران و بەفر شارەكانی هەرێمی گرتووەتەوە، پێشتر كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە سێشەممە و چوارشەممە چڕیی بارانەكە زیاددەكات و لە هەندێك ناوچە هەورەبروسكەی لەگەڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا…
Total
0
Share