مامۆستایانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی؟

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، زانیاریی نوێ لەبارەی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست دەخاتەڕوو.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 5ی ئایاری 2026، حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکەمانی دایەوە کە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵیدایە.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا هەر بۆشاییەکی وەزیفیی هەبێت دەبێت بە میلاک پڕبکرێتەوە، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرپرسن لە بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست و ئێمەش پێویستین بۆ وەزارەتی پەروەردە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەدواداچوونی زیاتر سەردانی بەغداد دەکەین و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پسوڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە،…
Total
0
Share