پۆلیسی گەرمیان: لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە دەبێتە ژێر دەڕاسەوە و گـ.ـیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی زنانە، لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە چووەتە ژێر دەڕاسەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی وارانی سەر بە ناحیەی زنانەوە، تـ.ـەرمی منداڵێک بەناوی عەلی عیماد مەدحەد، لەدایکبووی ساڵی 2014 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار، بە وتەی کەسوکارەکەی، لە کاتی دروێنە منداڵەکەیان لەگەڵدا بووە، منداڵێکی هەشت ساڵان کە منداڵی شۆفێری دەڕاسەکە بووە، دەستکاری ئۆتومبێلەکەی باوکی کردووە، لە کاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە، ناوبراوی سەرەوەی شێلاوە و لە ئەنجامدا گـ.ـیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت. ​​ لیژنەی سوتەمەنی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییانی سنووری قەزاکەمان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوا لە حکومەتی هەرێم و فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی…
Total
0
Share