بەشێوەیەکی ڕەسمی دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە لۆس بلانکۆس دەکات، سبەی بۆ دواجار درێسی ڕیال مەدرید دەپۆشێت.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلاتفۆڕمەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە و سوپای ئەستێرە نەمساییەکەی کرد.
ئالابا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەماوەی پێنج وەرزدا 131 یاریی ئەنجامدا و یازدە نازناوی بەدەستهێنا.
ئالابا ئەم شەممەیە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو کۆتا یاریی خۆی بە درێسی یانەی شاهانەوە ئەنجامدەدات و هاوشانی کارڤاخال، ئەستێرەی دیاری یانەکە ماڵئاوایی یەکجاریی دەکەن.