کۆبوونەوەی مۆرینیۆ و دیلی ئالی بە چ ئەنجامێک گەیشت؟

مۆرینیۆ داوای لە دیلی ئالی کردووە ئەوپەڕی تواناکانی بگەڕێنێتەوە

یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێزی ئینگلیزی، دیلی ئالی کۆبوونەوەی لەگەڵ جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ئەنجامداوە و جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنێک گەیشتوون.

ئالی ئینگلیزی لە یەکەم وەرزی مۆرینیۆ لە تۆتنهام باشترین ئاستی پێشکەشکرد و بووە یەکێک لە کارتە تاکتیکیەکان، بەڵام لە وەرزی دووەمەوە هێدی هێدی خۆری یاریزانەکە کوژایەوە، کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر ئێڤەرتۆن ئەنجامدا و لەنێوان تایمەکان ئاڵوگۆڕی پێکرا، چیتر نەیتوانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سەرەکی.

دوای پێنج مانگ دابڕان و پچڕ یاریکردن لە جامە ناوخۆییەکان، نزیکبوو یاریزانەکە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە بکات، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا بۆندەکەی شکستیهێنا و بەردەوامبوونی لە ڕیزەکانی سپێرز پشتڕاستکرایەوە.

مۆرینیۆ لەم بارەیەوە بە دەیلی میرەری ڕاگەیاندووە، ” دیلی پێویستی بە گەڕانەوەیە لە پێکان، پاشان ڕاهێنان، چونکە لە چەند هەفتەی ڕابردوو نەیتوانیوە ڕاهێنانەکانی بەباشی بکات، ئەوە لەهەموو شتێک گرنگترە”.

مۆرینیۆ و دیلی ئالی بڕیاریانداوە پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشییاندا هەڵبدەنەوە

ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” بەیەکەوە گفتوگۆیەکی دۆستانە و باشمان ئەنجامدا، پێموابێت بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش گەیشتین، گفتوگۆکردن نابێتە داری جادویی و یاریزانان چارەسەر ناکات، بەڵام دەبێتە پاڵپێوەنەر بۆ داهاتوویان، یاخود گەڕانەوەیان، ئێمە پێویستمان بە دیلی ئالییەکی نوێیە، نەک تەنها ئەو، بەڵکو هەموو پێکراوەکان”.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، مۆرینیۆ داوای لە دیلی ئالی کردووە بە شێوەیەکی ئاگرین بگەڕێتەوە و پەڕەی نوێ لە ژیانی وەرزشییدا هەڵبداتەوە، لە بەرانبەردا بەڵێنی پێداوە پێگە سەرەکیەکەی پێشکەشبکاتەوە، یاریزانەکەش هەمان بۆچوون و بیرکردنەوەی هەبووە.

دیلی ئالی لە ژیانی وەرزشییدا 234 یاری بۆ تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجامداوە، 64 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

زەرەرمەندترین پێنج وڵاتی جیهان بە كۆرۆنا.. عێراق و هەرێم لەكوێی ڕیزبەندییەكەدان؟

بابەتی دواتر

وەزیرێكی ئەمریكی: هەڕەشەی "تیرۆری ناوخۆیی" لەسەر وڵاتەكەمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share