وەزارەتی دارایی: پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی سێ گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازاز کە بڕەکەی (390) ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکاتەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بەپێی ئەو خشتەی مووچەیەی راگەیەنراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکرد و ئەمڕۆش لە پێش نیوەڕۆدا 390 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد و بە کۆتا گوژمەوە کە ناردی زیاتر لە 950 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانە کردووە.

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەی کۆتا رۆژە و هەموو ئەو وەزارەت و دەستە و یەکانەی ماون، مووچەکانیان بەسەردا دابەشدەکرێت و بەر لە جەژن دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ تەواو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: ئەوانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە دەتوانن ببنە خاوەنی پسوڵەی خۆراکی خۆیان

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەوانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە دەتوانن ببنە خاوەنی پسوڵەی خۆراکی خۆیان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share