لیستی مووچە ڕادەستی بەغداد دەکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

سەبارەت بە ناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، تاوەکو مانگەکە کۆتایی نەیەت و سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان داتاکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی نەنێرن، نازاندرێت داهاتی مانگی پێنج چەند بووە و پشکی حکومەتی عێراقیش چەند دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “بەسەرپەرشتیی تیمەکانمان لە…
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
Total
0
Share