بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن.

خەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ماوەی ڕابردوودا چەند کورسییەک لەناو پارکەکە شکێندراون و دیارنییە ئەو کەسەی ئەم کارەی کردووە کێیە، چونکە شوێنی شکاندنی کورسییەکان، کامێرایان لێنییە”.

وتیشی، لەئێستادا پارکی هەواری شار پێویستی بە زیاتر لە هەزار کامێرای چاودێری هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجار دار و درەختەکان بەردەمی کامێراکانی چاودێری دەگرن، بۆیە بە باشی دیار نابێت کە کێ گڵۆپ، درەخت یان کورسییەکان دەشکێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share