دلێر تاهیر: دابەزین یان بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەندە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ

نرخی زێڕ بەهۆی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی سلێمانیش دەڵێت بەهۆی سەرۆکی ئەمریکاوە پێشبینییەکان بۆ نرخی ئەو کانزایە ”نایپێکن.”

دلێر تاهیر، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نرخی زێڕ بەشێوەیەکە ”ئێمەش سەری لێدەرناکەین و لە ئەزموونی ئێمە بەدەرە” دەشڵێت، لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە یان دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆچوونەکان سەبارەت بە ئاییندەی زێڕ نایپیکن، دۆناڵد ترەمپ قسەیەک دەکات و نرخ دادەبەزێت، یان بەرزدەبێتەوە، وتیشی بە هەموو پێوەرەکان دەبێت نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئێستا دابەزیوە.

دلێر تاهیر ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026) مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 31 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات مسقاڵێک زێڕێ عەیارە 18 بە 826 هەزار دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ئەمساڵ زیاتر 55%ی بەشداربووانی لە دەرەوەی عێراقن

کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی ئاشکرایکرد، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە و پێشانگاکە…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share