تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە بە 63 ساڵ؟

ڕیزی خانەنشینان لەبەردەم بانكی قەڵات لە هەولێر فۆتۆ: دەرباز ستار

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی بکرێتەوە بە 63 ساڵ.

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق کردووە بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی بکرێتەوە بە 63 ساڵ دوای ئەوەی بۆ 60 ساڵ کەمکرایەوە.

وتیشی، “بەڵام ئەو هەوڵە تەنیا زارەکییە و پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share