یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

شارەزای بواری کەشناسی و گەردونناسی ئاشکرایدەکات، ڕۆژی 27ی ئایاری 2026 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردونناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕاستە بۆ دیاریکردنی جەژنەکان چاومان لەسەر سعودیەیە، بەڵام ئێستا شیکاری و لێکدانەوە زانستییەکان زۆر بە وردی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی 27ی ئایاری 2026، دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

وتیشی، ئەمڕۆ مانگ نوێدەبێتەوە و لە هیچ وڵاتێک نابینرێت، ئێوارەی سبەینێ مانگی هیلالی بە ئامێری تێلیسکۆپ دەبینرێت و دەتوانرێت بە ڕێژەی %1.1 لە هەرێمی کوردستانەوە ببینرێت، واتە لە ڕۆژی 18ی ئایاری 2026 فەریزەی حەج دەستپێدەکات و ڕۆژی 26ی ئایاری 2026 کۆتا ڕۆژی فەریزەی حەجە، هەروەها 27ی ئایاری 2026 دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share