وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، “پرۆژەی رووناکی نرخی کارەبای دادپەروەرانە داناوە”.
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، تێچووی کارەبای 24 کاتژمێری بەسەر 5 ئاستی بەکارهێناندا دابەشکراوە و تاوەکو لە ئاستەکانی خواروو بمێنیتەوە نرخی کارەباکەت کەمتر دەبێت.
دەشڵێت، “پرۆژەی رووناکی بە شێوازێک نرخی کیلۆوات کاتژمێری داڕشتووە کە دادپەروەرانە بێت بەرامبەر ئەوانەی کارەبای کەم بەکاردەهێنن، بە تایبەت ئەو هاوڵاتییانەی کە داهاتیان دیاریکراوە”.