بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ گـ.ـیانیلدەستدا

لەسەر ڕێگەی ناحیەی سەرقەڵا بۆ کفری. لە گوندی ناساڵەح، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک، کەسێک گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک لەسەر ڕێگەی ناحیەی سەرقەڵا بۆ کفری لە گوندی ناساڵەح پێکیاندادا، بەو هۆیەوە ماتۆڕسوارەکە، کە تەمەنی 17 ساڵە بە سەختی بـ.ـرینداربوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گــ.ـیانیلەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی گـ.ـیانیلەدەستداوە تەمەنی 17 ساڵە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەبارەی شێواز و چۆنیەتیی ڕووداوەکەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
Total
0
Share