بڕیارێكی نوێ بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی تاكسیی میتەر بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت كە چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی نوێوە كاری لەسەر بكرێت.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە كار بۆ ئەوە دەكرێت سەرجەم تاكسییەكان پێوەریان بۆ دابنرێت كە پڕۆژەكە بەناوی (تاكسیی میتەر)ە و لە قۆناغی یەكەمدا بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت و بۆ سیتییەكان كاری پێدەكرێت كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەكرێت.

راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە ئامانج لێی رێكخستنەوەی نرخ و تەواوی زانیارییەكانە كە ئامێرێك لە داشبۆڵی ئۆتۆمبێلەكە دادەنرێت و سەرجەم زانیارییەكانی تێدا تۆماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی: رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان کاریگەریی خراپی لەسەر مانگرتووان دەبێت

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، “رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان لەلایەن مانگرتووانەوە کاریگەریی خراپی هەیە” د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share