ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، نەگەیشتوون بە هیچ رێککەوتنێک.

لە راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ـدا هاتووە، رۆژی 20ـی نیسانی ئەمساڵ، نوێنەری کۆمەڵەکە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت بەشدارییان کرد کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە، بەڵام نەگەیشتوون بە هیچ رێککەوتنێک.

ئەپیکور دەشڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەکە، ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکەنەوە، بەمەرجێک لەسەر بنەمای مەرجەکانی گرێبەستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، رێککەوتن لەبارەی پێدانی پارە بەو کۆمپانیایانە بکرێت و ئەو بڕە قەرزەشی ماوە، بدرێتەوە بە کۆمپانیاکان.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێداگری لەسەر گرنگیی پابەندبوونی حکومەت دەکەین بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق، تێبینیی ئەوەشمان کردووە، گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە یاسایی لە قەڵەمدراون، بۆیە لە هەر رێککەوتنێکدا بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان، پێویستە رەچاوی شێوازی کاری راوێژکاریی نێودەوڵەتی بکرێت، بەجۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستی کۆمپانیاکان.

هەر لە راگەیەندراوەکەی ئەپیکور-دا هاتووە، چەندین چارەسەرمان بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق پێشنیازکردووە، کە بریتیبوون لە پێشنیازی شێوازی کارکردنی راوێژکاری نێودەوڵەتی، کە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عێراق و گرێبەستی کۆمپانیاکانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پێشنیازە پەسند نەکراوە.

ئەو کۆمەڵەیە ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ رەچاوکردنی بژاردەی پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان نیشانداوە، بەڵام تائێستا هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی ئەو بابەتە نەکراوە و هیچ بەرەوپێشچوونێکیش لەوبارەیەوە نەبووە. حکومەتی هەرێم بەردەوام گرنگیی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دووپاتدەکاتەوە، بەڵام تائێستا پەیوەندییەکان سنووردار و بێبەرهەمن.

ئەپیکور داوای دووهێندەکردنی هەوڵەکان دەکات، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، کە سوود بە هەردوولا ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ ئەو زیندانییە سیاسیانەی زەوییان پێدەدرێت

ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “سبەینێ تیروپشک بۆ سوودمەندانی زەویی زیندانییانی سیاسی ئەنجامدەدرێت”. ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو ناوانە دەکەینەوە…
Total
0
Share