ستران عەبدوڵا: سیاسەت بەوە ناکرێت نەهێڵیت دوو حزبی سیاسی ڕێککەوتن بکەن

ستران عەبدوڵا ڕایدەگەیەنێت، نابێت پـ.ـارتی بڵێت، هەموو شتێک بۆ خۆم و هیچ بۆ تۆ، ئەم ئەدا و نەفەسە باش نییە.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، یەکەم ڕاگەیەندراوی نەوەی نوێ ئەوەبوو کە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی، دژی پـ.ـارتی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بە هاوبەشی و بە یەک دەنگ لەگەڵ پـ.ـارتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

دەشڵێت، نابێت پـ.ـارتی بڵێت، “هەموو شتێک بۆ خۆم و هیچ بۆ تۆ”، چونکە ئەم ئەدا و نەفەسە هیچ چارەسەرێکی لێ بەرهەم نایەت، بەڵکو داواکاریی تەسلیمبوونە، کە تەسلیمبوون لە سیاسەتی فەرهەنگیی یەکێتیدا جێگەی نابێتەوە.

باسی لەوەشکرد، دەبێت پـ.ـارتی ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ بکات کە لەنێوان یەکێتی و نەوەی نوێ هەیە، سیاسەت بەوە ناکرێت نەهێڵیت دوو حزبی سیاسی ڕێککەوتن بکەن و بڵێیت کەیفی خۆیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share