وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پارەی مووچە کەمی هەیە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کە سەرجەمی بڕەکەی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هەزار و 478 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share