شەنگال.. ئەمڕۆ ڕوفاتی 104 قوربانی گوندی كۆجۆ بەخاكدەسپێردرێن

بەڕێكردنی ڕوفاتی قوربانیان لە بەغدادەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات ڕوفاتی 104 كەس لە قوربانیانی گوندی كۆجۆ بەخاكبسپێردرێن، ئەوان ساڵی 2014 لە پاش هێرشی داعش بۆ سەر گوندەكەیان كوژراون.

ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئەو قوربانیانەی دەستی داعش ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدادەوە بە ئامادەبوونی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەستیپێكرد، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان، ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات کەسوکاری قوربانیان بە ھاوکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دەزگای شەھیدانی حكومەتی ناوەند، ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنیان لە زێدی خۆیان ئەنجامدەدەن.

لەماوەی ڕابردوودا نزیكەی 20 گۆڕی بە كۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاكانی سنوورەكەدا لەلایەن تیمەكانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانەوە دۆزراونەتەوە، ڕوفاتەكان پاش دۆزینەوەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری بەغداد دەكرێن، بەر لەوەی جارێكی دیكە بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

لەكاتی ھێرشی داعشدا بۆ سەر گوندی کۆجۆ، ھەزار و 200 کەس لە دانیشتوانی گوندەکە ڕفێندراون و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لەو ژمارەیە 700 کەسیان کۆمەڵکوژ کراون کە تائێستا 246 ڕوفاتیان دۆزراونەتەوە و لەو ژمارەیەش پاش ڕەوانەكردنیان بۆ پزیشکی دادوەری بەغداد تەنها 104 کەسیان ناسراونەتەوە.

کۆجۆ دەكەوێتە 25 كیلۆمەتر لە باشووری قەزای شەنگال. گەورەترین گوندی ئێزدییەکانە و بە دوا سنووری ناوچەکانی نیشتەجێی ئێزدییەکان دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ 90 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمبووەتەوە

بابەتی دواتر

پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان شوێنەواری مادەی تیشکدەر لە ئێران بە مەترسیی نوێ ناودەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share