سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە 270 هەزار بەرمیل

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان گەیشتووەتە 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، لە ماوەکانی رابردوو کۆمەڵێک هێرشی درۆنی کرانە سەر هەندێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاند و تەنانەت لە هەندێک کێڵگەی نەوتی ئاستی بەرهەمهێنان نزیکبووەوە لە سفر.

وتیشی، پاش چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە دروستبوون و، بەهۆیەوە بەرهەمی نەوتی هەرێمی کەمبووبووەوە، لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان زیاتربووە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنە نوێیەکەی هەرێم و بەغداد، هەرێم لەو 270 هەزار بەرمیل نەوتە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ خۆی گلدەداتەوە و بەکاریدەهێنێت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ، ئەوی دیکە رادەستی بەغداد دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی رایدەگەیەنێت، هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە و دادگای فیدراڵیی عێراق…
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ پرسیارێكی لەبارەی د. یوسفەوە ئاراستە نەكردووم

د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە…
Total
0
Share