ئەو خۆراکانەی کە چەوریی سوودبەخشیان تێدایە، گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستیی دڵ هەیە.
لەکاتێکدا زۆرێک لە خەڵک چەوری بە هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی دڵ دەزانن، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، هەندێک جۆری چەوری کە بە (چەوریی سوودبەخش) ناسراون، پێویستن بۆ جەستە و دەتوانن دڵ بپارێزن.
ئەم چەند جۆرە خواردنە، چەوریی زۆر سوودبەخشیان تێدایە و پێویستە ڕۆژانە بەپێی پێویست بخورێن، کە بریتین لە:
– ئەڤۆگادۆ:
یەکێکە لە سەرچاوە باشەکانی چەوریی مۆنۆ – بێ شەکر، پزیشکان دەڵێن، خواردنی بەردەوامی ئەم میوەیە، دەتوانێت کۆلێسترۆڵی خراپ کەمبکاتەوە و تەندروستیی دڵ باشتر بکات.
– ماسیی چەور (وەک سالمۆن):
پڕە لە ئۆمێگا-3 کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و هەڵوەشاندەوەی چەوریی جەستە و پاراستنی خوێنبەرەکان، توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەم جۆرە چەورییە دەتوانێت فشاری خوێنیش کەمبکاتەوە.
– چەرەزات (بادەم، فستق):
سەرچاوەیەکی باشی چەوریی سوودبەخش و پڕۆتینن، خواردنیان بە ڕێژەی گونجاو، یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنترۆڵی قەبارە و پاراستنی دڵ.
– زەیتون و زەیتەکەی:
ئەم جۆرە چەورییە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەشانەوە و باشترکردنی کارکردنی سیستمی دژەنەخۆشی.
پزیشکان پێشنیار دەکەن، خەڵک جیاوازی لە نێوان (چەوریی خراپ و چەوریی سوودبەخش) بکەن و بە شێوەیەکی هاوسەنگ ئەم خۆراکانە بخۆن بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و زیادەڕەوی نەکەن لە بەکارهێنانیان.
ئەو خۆراکانەی چەوریی سوودبەخشیان تێدایە کامانەن؟