هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەكوتێتەسەر گوندی تۆپزاوە لە باشووری کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی فیرقەی 11ـی سەر به سوپای عێراق بە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیكوتایەسەر گوندی تۆپزاوە.

ساتیع ناسیح، نوێنەری جوتیارانی کورد و تورکمانی گوندی تۆپزاوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هێزەکە هاتنەسەر ئەو سەربازگە کۆنەی لە ساڵی 1988دا بڕیاری ئەنفالکردنی تیادا ئەنجامدرا و، ئاشكرایانكرد كە دەیانەوێت لێی جێگیربن و بیکەنە سەربازگە.

وتیشی، “هێزەكە پاش ماوەیەك رۆیشتن و ناوچەكەیان جێهێشت، بەڵام ئەگەری هەیە سبەی جارێكی دیكە بگەڕێنەوە و فشارەكانیان لەسەر دانیشتووانی سەربازگەكە زیادبكەن”.

چەندین ساڵە لەلایەن هێزە جیاجیاكانەوە فشار لەسەر جوتیارانی كوردی ناوچەكە هەیە، كوردانی تۆپزاوە دەڵێن دەیانەوێت زەوییەكانیان داگیربكرێت و بكرێتە سەربازگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرما و بەفربارینی زستانی داهاتوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشتردەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، وەرزی زستانی داهاتوو، بەتایبەت له رووی سەرما و بەفربارینەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتردەبێت.…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو کەسەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو دەستگیرکرا

لە روونکردنەوەیەکدا هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “ئەو شۆفێرەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لەلایەن هێزە…
Total
0
Share