راگەیەندراوێك لە بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە قەزای ناوەندی سۆران بەهۆی سەماوەری نەوتەوە لە مالێك ئاگركەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمرۆ هەینی ئاگاداركراینەوە كە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەڕەكی خەبات- قەزای ناوەندی سۆران كەوتەوە و دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی سۆران و تیمی رزگاركردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیشتنی تیمەكانی ناوبراو توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو هۆكاری رووداوی سەماوەری نەوتەوە، جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share