دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی کاتیی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیای ڕاگەیاند، کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و لە سبەی شەممەوە دەستپێدەکات.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس ڕایگەیاندووە، ئاگربەستی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی هەزار دیل لە هەردوو وڵات، دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا کە گەورەترین ململانێیە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.