پۆمپەیۆ باس لە “هەڕەشەكانی چین” دەكات

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی مامەڵەیەكی جدییانە لەگەڵ “هەڕەشەكانی چیندا بكەن”.

لە تویتەری خۆیەوە، مایك پۆمپەیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا چوارشەممە 3ی شوبات نوسیویەتی، “حزبی شیوعیی چینی تەنها ملیۆنان كاری ئەمریكییەكانی لەناونەبرد، بەڵكو لە پشت دەرگاكانە”.

پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەوان فشار دەكەنە سەر ئەندامانی كۆنگرێس، دەستوەردەدەنە دامەزراوە پەروەردەییەكان و كۆڕ و كۆبوونەوەی شارانمان، هەوڵیش دەدەن ئاڕاستەی ژیانمان بگۆڕیت”.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێویستە لەسەرمان لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان مامەڵەیەكی جدی لەگەڵ هەڕەشەكانی چین بكەین”.

بابەتی پێشتر

مۆبایلەکەت هەڵگرە و تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنەرەوە

بابەتی دواتر

ڤۆلفسبۆرگ 1-0 شالکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share