بە وێنە.. کارکردن لە وێستگە ئەتۆمی فۆردۆ دەستیپێکردەوە

ماوەی چەند رۆژێکە کارکردنی سنووردار لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دەستیپێکردووەتەوە و مانگی دەستکردنی کۆمپانیایەکی ئەمریکیش وێنەکانی تۆماردەکات.

بەپێی ئەو وێنانەی لە مانگی دەستکردی تایبەت بە کۆمپانیای ماکساری ئەمریکی بڵاوکراونەتەوە، کارکردنی سنووردار لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دەستیپێکردووەتەوە، بارهەڵگر و ئامێرەکان لە نزیک ئەو چاڵانە دەبینرێن کە لەدوای بۆردومانکردنەکەی لە شوێنەکەدا دروستبوون.

وێنەکان دەریانخستووە، تا ئێوارەی رۆژی هەینی توانراوە یەکێک لە دەروازەکانی وێستگەکە بکرێتەوە.

هاوکات هەر بەپێی وێنەکان، ئێران توانیویەتی دەستی بگاتەوە بە تونێلەکانی ئەسفەهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share