ڕاگەیەندراوی كۆتایی یە‌كە‌م دیداری ساڵانەی یەكێتی

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی كۆتا ڕاگەیەندراوی لەبارەی كارەكانی دیدارەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەگەر ساڵان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی تەنھا ئاھەنگمان دەگێڕا و یادی شەھیدان و مامی رێبەرمان دەکردەوە، ئەوە ئەمساڵ جیاوازتر پێشوازیمان لە یادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەمان کردەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی لیژنەی باڵای دیدادری یەكێتی باسلەوەشكراوە، چ ئاھەنگێک لەوە خۆشتر و جوانتر و باشترە کە لەڕێی دیداری یەکێتییەوە بڕیاری پێداچوونەوە بە سیاسەت و داڕشتنەوەی روئیا و پلانی نوێ و گونجاو لەگەڵ ویست و داواکاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانمان داوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوی کۆتایی یە‌كە‌م دیداری ساڵانەی یەکێتیی

ھەڤاڵان سڵاوی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی دیداری یەکێتیتان لێ بێت..

ئەگەر ساڵان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی تەنها ئاهەنگمان دەگێڕا و یادی شەهیدان و مامی رێبەرمان دەکردەوە، ئەوە ئەمساڵ جیاوازتر پێشوازیمان لە یادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەمان کردەوە.

چ ئاهەنگێک لەوە خۆشتر و جوانتر و باشترە کە لەڕێی دیداری یەکێتییەوە بڕیاری پێداچوونەوە بە سیاسەت و داڕشتنەوەی رۆئیا و پلانی نوێ و گونجاو لەگەڵ ویست و داواکاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانمان داوە.

چ یادکردنەوەیەکی شەهیدەکانمان لەوە شایستەترە کە بریارمان داوە دیداری یەکێتی بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەت و هەڵوێست و داڕشتنەوەی دید و رۆئیامان بکەینە نەریتێکی ساڵانە بۆ ئەوەی یەکێتی وەک هەمیشە پێشڕەوی نوێگەری بێت لە کوردستان.

هەروەها چ رێزلێگرتنێک لە کادر و تێکۆشەرە دێرین و نوێیەکانمان لەوە راستگۆ و بە نرخترە کە لە دیداری یەکێتیدا راستەوخۆ بەشداردەبن لە دیاریکردنی سیاسەت و هەڵوێستی حیزبەکەیان.

پێمان وایە کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی دیدار و چەسپاندنی دیدار وەک نەریتێکی ساڵانە نوێکردنەوەی راستەقینەی یەکێتییە و بەمەش لەلایەکەوە جەژنی ئەمساڵمان بووە بە دوو جەژن و لەلایەکیتریشەوە بەم خۆنوێکردنەوەیە بە باشترین شێوە یادی دامەزراندنی حیزبەکەمان و یادی ئەو تێکۆشەرانەمان کردۆتەوە کە گیانی شیرینی خۆیان لەپێناو ئامانجەکانی یەکێتی بەخشی، یان بە یەکێتییەوە ماندووبوون و رەنجیان بۆ کێشاوە.

ھەڤاڵان دەمێک ساڵ بوو یەکێتی پێویستی بەوەبوو لە دەرەوەی دروشم خۆی نوێ بکاتەوە، دەمێک ساڵ بوو پێویستی بەوەبوو بۆ داڕشتنەوەی سیاسەت و رۆئیا بگەڕێتەوە بۆ ناو کادر و تێکۆشەرەکانی خۆی و بەشدارییان پێ بکات، ئەمساڵ لەم دیدارە رەسمییە بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ، ئەم هەنگاوە گرنگەمان دەست پێکرد. ئەمساڵ بە کردار سەلماندمان کە یەکێتی حیزبی کادرانە و رۆڵی کادران لەمەودوا لەناو حیزبدا زیاتریش دەبێت.

کاتێک حیزبێک دەبێتە حیزبی کادران و بە هەزاران کادر لە شار و ناوچەی جیاوازەوە بەشدار دەبن لە دانانی سیاسەتی حیزبدا، بە دڵنیاییەوە ئەو حیزبە دەبێتەوە بە حیزبی کۆمەڵانی خەڵکیش، چونکە کادرانی یەکێتی هەڵقوڵاوی ناو جەماوەرن و هەڵگری خواست و داواکاری خەڵکن.

یەکێتی کە لەسەر بنەمای دوو چەمکی کوردایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەرزاوە، لەمەودوا هەردوو بنەماکە لەخۆیدا بەهێزتر دەکات. لەم قۆناغەدا کە وڵاتەکەمان بە دەست کێشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت، بۆ لەمەودوا یەکێتی لە هەموو سیاسەت و هەڵوێستەکانیدا پرسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە بنەما دەگرێت و پەرەی پێ دەدات.

سەبارەت بە پرسی حکومڕانیش، وەک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند پێشتر کەموکوڕی زۆرمان هەبووە و هەڵەی گەورە کراوە، بەڵام چیتر یەکێتی نەک هەر رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەم هەڵانە نادات، بەڵکو یەکێتی لەسەر هەردوو ئاستی کوردستان و عێراقیش دەبێتە حیزبی پێشەنگ بۆ راستکردنەوەی رێڕەوەی حکومڕانی و بونیادنانی حکومڕانیی تەندروست.

حکومڕانی تەندروست لە روانگەی ئێمەوە تەنها حکومڕانییەکی شەفاف و دەستپاک نییە، بەڵکو حکومڕانییەکی زانستیشە، بەو واتایەی نابێت بەپێی حەز و باوەڕی تاکەکەسی هیچ هەنگاوێک بهاوێژرێت، بەڵکو هەر پلان و سیاسەتێک پێشتر دەبێت لەرووی زانستییەوە لەلایەن خەڵکی پسپۆڕ و ئاکادیمییەوە داڕێژرابێت و لە ئەنجامەکەی تا رادەیەکی زۆر دڵنیابین، بۆ ئەوەی چیتر ژیانی خەڵک بەهۆی هەڵەی حکومڕانییەوە نەکەوێتە مەترسییەوە.

لە کۆتاییدا جارێکیتر یادی دامەزراندنی یەکێتی و کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی دیداری یەکێتی لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز دەکەین و دەستی ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتیی بەگەرمی دەگوشین و پێیان دەڵێین دەستتان خۆش و ماندوو نەبن و سوپاس بۆ ھەمووتان

پێکەوە بەرەو جێبەجێکردنی راسپاردەکانی دیدار، دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی، و گەشانەوەی بەردەوام و تاسەری یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان.

دیدارتان باش و ھەمیشە سەرفراز بن

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی

٣١-٥-٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share