ئەکسیۆس: واشنتن چاوەڕوانی وەڵامی تارانە

ئەکسیۆس، ڕایگەیاند، واشنتن چاوەڕوانی وەڵامی تارانە.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕوان دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا تاران وەڵامی چەند خاڵێکی سەرەکی و بنچینەیی بداتەوە.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە جوڵە دیپلۆماسییەکان لەنێوان هەردوو وڵات گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار، بەتایبەت دوای ئەوەی هەردوولا ئاماژەیان بە خواستی خۆیان بۆ گەیشتن بە “ڕێککەوتنێکی گشتگیر” کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە.

وەڵامەکەی ئێران بۆ ئەو خاڵە سەرەکییانە، چارەنووسی گفتوگۆکانی داهاتوو و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان دیاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا نەخشەڕێگەیەکی 15 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕادەستی ئێران کردووە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نەخشەڕێگەیەکی 15 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بە پاکستاندا ناردووە بۆ…
Total
0
Share