شارەوانیی سلێمانی: شەقامی بەردەم پارکی ئازادی بەربەستدەکرێت

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، شەقامی نزیک پارکی ئازادی بە ئاڕاستەی هۆڵی تەوار و سوپەرمارکێتی زارا بەربەستدەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە، کە سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 5ـی ئایاری 2026، لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردنی شەقامی نزیک پارکی ئازادی بە ئاڕاستەی هۆڵی تەوار و سوپەرمارکێتی زارا، بۆ ئەو مەبەستە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانی شەقامی ئاماژەپێدراو بەربەستدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگەکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share