بەغداد بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان نارد

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2014 كە زیاترە لە 34 ملیار دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2014 كە بڕی 34 ملیار و 820 ملیۆن و82 هەزار و 250 دینارە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە پارەكە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەكرێت:-

سلێمانی/

11 ملیار و 174 ملیۆن و 520 هەزار دینار

هەولێر/

11 ملیار و 466 ملیۆن و 731هەزار دینار

دهۆك/

12 ملیار و 885 ملیۆن و 823 هەزار و 250 دینارە

دوازدەملیارو سەدوهەشتاوپێنج ملیون وهەشت سەدو بیست وسێ هەزارو دوسەدو پەنجا دینار.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، شایستەی دارایی ساڵانی 2015-2016 بە هەمان شێوە و لە نزیكتریندا كاتدا دەگاتە وەزارەت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دانابەزێت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەت وەك پێویست هەنگاوی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین…
Total
0
Share